له كوردستانیزمهوه تا مووكریانیزم، ئاوڕێك له كونگره‌ی 2 ی حدك
گشتیه‌ت چه‌مكێكی خه‌ڵه‌تێنه‌ره و گشتیه‌كان ناتوانن به‌و راده‌ی كه جاڕی ده‌ده‌ن هه‌میشه راستگۆ و گشتگیر بن.
كاتێك ئه‌و جه‌ماعه‌ته‌ی كه له كونگره‌ی 13ی حدكادا نه‌یانتوانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بێنن و كه‌مینه‌ی رێبه‌رایه‌تی حدكایان پێك ده‌هێنا، دوور له هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵسوكه‌وتێكی مودێڕن و دێموكراتیك كه‌وتنه ئاژاوهگێڕاندن و له‌مپه‌ر دروستكردن و كه‌م كاری و بیانووگرتن تا كوو له 15ی سه‌رماوه‌زی 1385دا له رێبازی حیزب لایان دا و نازناوێكیان له مێژووی خه‌باتی كورددا بۆ خۆیان تۆمار كرد ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك له‌و هاوڕێیانه جاری دووهه‌م و سێهه‌میان بوو كه ئه‌و شانازییه‌یان وه‌به‌ر ده‌كه‌وت . لێره‌دا نه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌مان هه‌یه بڕوینه ناو چۆنیه‌تی و هۆكاره‌كانی ئه‌و رووداوه‌دا و نه‌ك كاتیش كاتی لێكدانه‌وه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه. ئه‌وه‌یكه ئێمه لێره‌دا ده‌مانهه‌وێت ئاوڕێكی لێ بده‌ینه‌وه ئاكام و ده‌سكه‌وته‌كانی كونگره‌ی 2 ی ئه‌م جه‌ماعه‌ته و هه‌روه‌ها سیاسه‌ته‌كانی پێشوو و داهاتووی ئه‌وانه.
لابردنی پاشگری ئێران ، و كورتكردنهوی "حدكا" به "حدك" و هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ناوه بۆ خۆیان، یه‌كێك له شاكاره‌كانی ئه‌م جه‌ماعه‌ته به ئه‌ژمار ده‌هات و لوژیك و ئیستدلالیان ئه‌وه بوو كه ئێمه ئیدی ئێرانچیهتگهری ناكه‌ین و تێڕوانین و بۆچوونی ئێمه به ده‌سكه‌وتێكی بێ به‌های هه‌رێمی له ئێران‌دا به‌رته‌سه‌ك نابێت و ئێمه خوازیاری مافی نه‌ته‌وه‌ی كوردین و ئاڵای ناسیۆنالیزمێكی به‌رچاوته‌نگیان هه‌ڵكردوو و ئه‌گه‌ر له كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا هه‌ر كه‌س به وته‌یه‌ك چوارپارچه‌یی بیر نهكربایهت و خه‌م و په‌ژاره‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی له دڵدا نه‌بووایه ئه‌وه كه‌سێك بوو كه هیچ بیر‌و باوڕێك به مافی نه‌ته‌وه‌یی و خواستی گه‌لی كورد نه‌بوو و ئه‌وان به وته‌یه‌ك ئاڵای ناسیۆنالیزمی كوردی‌یان هه‌ڵكردبوو و خواسته‌كانی ئه‌وان له چوارچێوه‌ی ئێران‌دا نه‌یده‌توانی وه‌دی بێت، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌وان به‌رده‌وام حدكایان تۆمه‌تبار ده‌كرد كه ئێرانچیهتگهری ده‌كات و ره‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌گرت كه بوونی پاشگری ئێران بۆ ئه‌و حیزبه پشتكردن به مافه‌كانی كورد و كۆمه‌ڵگای كوردییه .
هه‌روه‌ك وتمان به كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه گشتیانه ته‌نیا بۆ خه‌ڵه‌تاندن و گه‌وجاندنی خه‌ڵكه و له پشتی به كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه گشتیانه‌وه شتێكی دیكه شاراوه‌یه كه ده‌بێت باش لێ ورد ببیته‌وه.
یه‌كه‌م قۆناغی ده‌ركه‌وتنی پارادۆكس له نێو ئیستراژی ئه‌م براده‌رانه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێستیان له به‌رانبه‌ر بزووتنه‌وی سه‌وزی ریفۆرمخوازه حكوومه‌تیه‌كانی ئێران و پشتیوانی له‌م ره‌وته و به تایبه‌ت خۆ هه‌ڵواسین به ئاباكهی كه‌ڕۆبی و تهسبێحهكهی مووسه‌وی كه به‌ڵكوو مافی نه‌ته‌وه‌ییان بۆ دابین بكه‌ن و ئیدی دروشمی كوردستانی بوونه‌كه‌یان ئه‌وه‌نده دابه‌زی كه رازی بوون مل بۆ یاسای بنه‌ڕه‌تی رێژیمی خومه‌ینی شۆڕبكهن و له گه‌ڵ ئه‌و دوو مۆره‌ی رێژیمه‌ش هاوڕا ببن و نه‌فه‌ری یه‌كه‌می ئه‌م جه‌ماعه‌ته(به رواڵه‌ت نه‌فه‌ری یه‌كه‌م) وه‌كوو ده‌روێشێك چه‌ندین جار "لبیكی" بۆ شێخ و یارانی هه‌نارد. به‌ڵام ئایا ئاباكهی كه‌ڕۆبی و تهسبێحهكهی مووسه‌وی به راستی شتێكی بۆ كورد تێدا بوو كه خودموختاری و فێدارلیزم له لایه‌وه شووره‌یی بێت ؟؟
ئه‌وان تانه‌ی پاشگر بوونی ئێرانیان به حدكا ده‌دا ئه‌گه‌رچی ئه‌و پاشگره باسی له راستیه‌كی سیاسیه‌وه ده‌كات كه له ئێران‌دا و كه‌تواری سیاسی ئێران ئه‌وه‌مان بۆ ده‌سه‌لمێنێت كه كورد پێویستی به هێزه دێموكرات و سێكولاره‌كانی دیكه هه‌یه بۆ گۆڕانی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا. هه‌ر بۆیه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگایه‌كی دێموكراتیكدا و له گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌كانی دیكه‌ی ئێرانی بتوانێ ژیان بكات ده‌بێت ئه‌ویش خۆی به ئێرانی بزانێت، نه‌ك له لایه‌كه‌وه باس له كوردستانێكی گه‌وره‌و سه‌ربه‌خۆ بكات و له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ببێته شوێنكه‌وتووی كه‌سانێك وه‌كوو مووسه‌وی و كه‌ڕۆبی.
كوردستانی بیركردنه‌وه‌كه‌ی ئه‌و جه‌ماعه‌ته و پڕوپاگه‌نده ..... له كونگره‌ی 2 که خۆیان وه‌ک کۆنگره‌ی 15 ناوی ده‌به‌ن، دا میوه‌ی دا‌و و له ناسیۆنالیزمی پێكهێنه‌ری كوردستانێكی گه‌وره‌وه دابه‌زیه سه‌ر ناوچه‌یه‌كی چكۆله‌تر و با روونتر بڵێن كوردستانیزم بووه موكریانیزم و سه‌یرێكی لیسته‌ی ئه‌ندامانی رێبه‌ری كونگره‌ی 2 بكه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه جیا له "ئیقبال سه‌فه‌ری" خه‌ڵكی كرماشان ئه‌وانی دی هه‌موو خه‌ڵكی موكریان و شوێنكه‌وتوویی مامه‌ی پیرن و ئیدی كوردستانی بیركردنه‌وه بۆ بووه موكریانیزم ئه‌وه‌ش راستیه‌كه كه له پشتی ئه‌و گشته‌وه خۆی حه‌شاردا بوو كه له سه‌روه ئاماژه‌مان پێكرد. له راستیدا گوتاری زاڵ به سه‌ر كونگره‌وه كه بناغه‌كه‌ی هه‌ر له كاتی لادانه‌وه چێنرا بوو گوتاری حه‌ز و داخوازی جه‌ماعه‌تێكی به‌رچاو ته‌نگ و بیر ته‌سك بوو كه ته‌نیا خۆیان به شۆڕشگێڕی گۆڕه‌پانی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی ده‌زانن و بوونی كه‌سانێكی دیكه و له ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بۆیان ته‌حموڵ ناكرێت و ئه‌گه‌ر حیزبی دێموكرات ئه‌وان رێبه‌ری نه‌كه‌ن ئه‌وه ئیدی تاوانێكی كه‌بیره‌یه و شتی وا هه‌رگیز هه‌زم ناكرێت و له لای ئه‌وانه‌وه نابێت و نابێت و نابێت.
فێڵ و پیلان و پلانه‌كانی مامه‌ی پیر وه‌كوو پرۆژه‌یه‌كی ئه‌ندازیاری كرا‌و سه‌ری گرت و به كوشتنی لێهاتووییه‌كان و خستنه په‌راوێزی رووناكبیر و ریفۆرمخوازه‌كان یان باڵی فراكسیۆن و هه‌روه‌ها جه‌ماعه‌تی مه‌لاحه‌سه‌ن توانی لیسته‌یه‌كی یه‌ك ده‌ست دروست بكات و خۆشی له دووره‌وه چاودێری به سهركارباریاندا بكات و هێندێك جاریش بۆ كوردستانه گه‌وره‌كه‌یان چه‌ن فرمێسكێك برژێنێت.
سه رچاوه:ماڵپه ری پێشمه رگه کان
+ نوشته شده در 13 / 11 / 1391برچسب:كونگره‌ی 2 ی حدک ,بزووتنه‌وی سه‌وز ,موكریانیزم ,جه‌ماعه‌تی مه‌لاحه‌سه‌ن , ,
ساعت توسط دابراو
|
منوی اصلی
دسته بندی خبر ها
درباره ی ما
ده نگێکی جیاواز له ناو حیزبی دێموکرات
صدایی متفاوت از درون حزب دمکرات
آرشیو
نویسندگان
پیوند های وبلاگ
لینک های روزانه
امکانات
آمار
وب سایت:
بازدید امروز : 73
بازدید دیروز : 2
بازدید هفته : 131
بازدید ماه : 75
بازدید کل : 225476
تعداد مطالب : 226
تعداد نظرات : 156
تعداد آنلاین : 1
خدمات وبلاگ نویسان
قالب وبلاگ - یاس تم